پزشکیان بە ئاماژە بەوەی کە خەمی سەرەکی ئێمە ئەمڕۆ شەڕ و مووشەک و بۆردومان نییە، بەڵکوو پاراستنی ئاشتی و یەکگرتوویی و یەکپارچەیی کۆمەڵگایە، ڕوونی کردەوە: سەرەڕای چەندین پرس و کێشە، خۆم لە خستنەڕووی زۆر بابەت دەپارێزم بۆ ئەوەی زەمینە بۆ دووبەرەکی و ناکۆکی دروست نەکەم. ئەمڕۆ پاراستنی یەکێتی و یەکگرتوویی نەتەوەیی زۆر گرنگترە لە پرسە سەربازی و ئەمنییەکان.
پزشکیان ڕوونی کردەوە: هیچ بڕیارێک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و بە بێ هەماهەنگی و ئیزنی ڕێبەری مەزن نادرێت و کاتێک بڕیارێک لە بواری دیپلۆماسییدا دەدرێت، پێویستە هەموو دامەزراوە و بزووتنەوەکان پشتیوانی لێ بکەن بۆ ئەوەی دەنگێکی تاک و یەکگرتوو لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ جیهان بگوازرێتەوە.
Your Comment